شوێنی له‌دایکبوونم
تکایه به‌هه‌شت ببینه
http://www.youtube.com/watch?v=4dLhp4GHIHI&eurl=http%3A%2F%2Fkurdsat.tv%2FKilip.aspx%3FJimare%3D31&feature=player_embedded
به‌خێر بێن بۆ بڵاگی ئیبراهیم مه‌لازاده
تکایه به‌هه‌شت ببینه
http://www.youtube.com/watch?v=4dLhp4GHIHI&eurl=http%3A%2F%2Fkurdsat.tv%2FKilip.aspx%3FJimare%3D31&feature=player_embedded

پێشتر زۆرم دۆڕاند
ته‌نها بۆ سۆزێکی تۆ
بۆ ساتێک حه‌سانه‌وه له باوه‌شی جریوه‌ی بولبوله‌کانی شانشینه‌که‌ت
بۆ ساتێک ڕامان له کوێستانه به‌هاریه‌کانت
بۆ بردنه‌وه‌ی یه‌ک وشه‌ی ئاڵتونیت
به‌ڵام، هیچ
تریسکه زیوینه‌کانی به‌فر، پێیان گوتم
به‌دوای هیچی ئه‌ودا مه‌گه‌ڕی
وشه‌کانی ئه‌و مه‌ڵبه‌ندێکی حاسێن
تا ئێستا هه‌زاران له‌شکه‌ریان تێک شکاندوون
باشتر وایه به‌دوای خۆیدا بگه‌ڕێی
* * *
گوتم تریسکه زیوینه ناسک و نازداره‌که
زۆرم بۆ هه‌ناسه په‌مبه‌ییه‌کانی ئه‌و دۆڕاند
به‌له‌شکرێکی زۆری فرمێسکه‌وه
به‌دوای باوه‌شه په‌پوله‌ییه‌کانی ئه‌ودا وێڵ بووم
هیچم ده‌ست نه‌که‌وت
سه‌روسۆراغێکیش
ئه‌و شنه‌بایانه‌ی به‌سه‌ریه‌کدا له‌رزینی زوڵفه ئاوریشمه‌کانیشی
کێوی ئاسا ڕامنه‌ده‌کران
* * *
له‌ئاکامدا زانیم،
بایی بوونت لێوان لێوه له‌گه‌ڵ تارماییه‌کانی حه‌زه کێویه‌کانت
نه‌ک من
دۆڕانی منیشت ده‌وێ
ئای که ساده بووی، نه‌تزانی ئه‌وه‌ی خۆی بدۆڕێنی، که‌س ناباته‌وه
نه‌تزانی من ئاماده‌م هه‌موو شتێک بدۆڕێنم
ته‌نانه‌ت که تۆشم هه‌بێ
بۆ ئه‌وه‌ی خۆم نه‌دۆڕێنم
ئاخر ئێمه هه‌رسێمان منداڵ بووین و تازه هه‌ستمان به‌خۆشی یاری ده‌كرد. هه‌ستم ده‌كرد له‌گه‌ڵ شارێ خان و ئه‌نۆ دا له‌یاری تێر نابین، به‌درێژایی ئه‌و ڕۆژه له‌ژێر دار گوێزه‌كه ڕه‌نجمان ده‌كێشا، دیوارمان دروست ده‌كرد، ستونمان ده‌چه‌قاند و ساباتمان دەڕازاندەوە، به‌پانایی پێنج مه‌تری چوارگۆشه گه‌سكمان ده‌دا، جارناجار كه گیانمان شه‌كه‌ت ده‌بوو په‌نامان بۆ جۆلانه‌كه ده‌برد و جۆلانێمان ده‌كرد. شوێنه‌كه ژێر ئه‌و دار گوێزه بوو كه نیوه‌ی لای خواره‌وه‌ی هه‌زاری به‌هه‌زار بوو، په‌لوپۆكانی به‌سه‌ر ڕووباره‌كه‌دا به‌رده‌دانه‌وه و له‌ناكاو گوێزێكی لێ به‌رده‌بۆوه و شه‌پپه‌ی ده‌هات و ده‌كه‌وته ناو ڕووباره‌كه، هه‌ندێك جاریش هەر له‌ته‌نیشت خۆمانەوە بەردەبوونەوە سەر وردەبەرد و خۆڵ و ته‌پپه‌یان ده‌هات، ئه‌و گوریسه‌ی كه جۆلانێكه‌مان پێ دروست كردبوو هێنده درێژ بوو له‌گه‌ڵ خۆ فجو كردن‌دا نیوه‌ی ده‌ڕۆیشت بۆسه‌ر ئاسمانی ڕووباره‌كه و خۆشی و ترس تێكه‌ڵ ده‌بوون. به‌ڵام نه جارێك و نه دوو و نه سێ دووباره‌مان ده‌كرده‌وه. هه‌ندێك جار له‌به‌ر هاشه‌ی ڕووباره‌كه گوێمان كاس ده‌بوو، ده‌بوایه به‌ده‌نگێكی به‌رز له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بدواباین. زۆرجار له‌به‌ر هاشه‌ی ڕووبار گوێمان له ده‌نگی فڕۆكه‌كانی دوژمن نه‌ده‌بوو، تا بۆمبی فڕێنه‌دابونایه ئاگادار نه‌ده‌بوینه‌وه. هه‌ر‌چه‌ند شوێنه‌كه‌ی ناوداروبارێكی پان و بۆڕ بوو و فڕۆكه‌وانه‌كان ئێمه‌یان نه‌ده‌بینی، به‌ڵام ئه‌وان كوێیان نه‌بینیبا ئه‌وێیان بۆمبباران ده‌كرد.
چه‌ند جارێك باوكی ئه‌نۆ بهاتبایه ژیانمان سه‌راو بن ده‌بووه ترس، زیاتر له‌و ده‌ترساین تا له فڕۆكه‌كان، به‌ر له هه‌موو شتێك هه‌رزوو به‌په‌له‌دار ڕاوی ده‌ناین، برمه‌برمێكی لێوه ده‌هات و هیچی لێ حاڵی نه‌ده‌بووین، نه‌مان ده‌زانی چی ده‌وێت، هه‌رزوو ساباته‌كه‌ی ده‌ڕوخاند و سه‌ری خۆی باده‌دا و ده‌یگووت،"ماشه‌ڵا منداڵی نه‌گبه‌تن، ئه‌و باخچه‌یان لێتێكوپێك داوم". قیسپه‌كانی ده‌رده‌هێنان و چروه‌كانی كۆده‌كردنه‌وه و له‌لایێكی باخچه‌كه‌ی ده‌نژنی و ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ جۆلانه‌كه و لێی ده‌كرده‌وه و ده‌یبرده‌وه ژووری كۆلیته‌كه، ئه‌م كارانه‌ی ده خوله‌كی زیاتر ده‌خایاند و ئێمه‌ش له‌دووره‌وه له په‌نایێكدا خۆمان حەشار دەدا، پاشان ده‌ستی ده‌خسته بان چاوی به‌دوای ئێمه‌دا ده‌گه‌ڕا، ئه‌گه‌ر له‌دووره‌وه ئێمه‌ی بدیبوایه په‌نجه‌گه‌ی ڕاده‌وه‌شاند و هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كردین.
ئه‌م مشك و پشیلانێیه به‌درێژایی هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بوو، نه ئێمه له یاری تێر ده‌بوین و نه ئه‌ویش وازی ده‌هێنا. ڕۆژێكیان به ئه‌نۆم گووت ئه‌مڕۆ باوكت حه‌وت جار هاتووه و ساباته‌كه‌ی لێ تێك داوین، بۆ دوا جار گوریسه‌كه‌شی بردوو و هه‌ر نه‌ماندۆزیه‌وه. ئێمه له‌چاكردنه‌وه‌ی ساباته‌كه شاره‌زاییمان په‌یداكردبوو، سه‌ر و گوێی ئه‌و دار به‌ڕووانه‌ی ده‌وروبه‌رمان هه‌موو كۆت كردبوون و شكاندبوومان. هه‌ندێك جار گه‌ڵای دارمێوه‌كانمان ده‌هێنا و به‌سه‌ر ساباته‌كه‌مان داده‌دا، باوكی ئه‌نۆ به‌و كاره زیاتر نیگه‌رانتر ده‌بوو، ئه‌گه‌ر گه‌ڵای داری به‌رمان لێبكردایه‌ته‌وه بۆ پێنج خوله‌كێك ڕاوی ده‌ناین و جنێوی پێ ده‌داین. كه ئه‌نۆ ئێواران ده‌گه‌ڕایه‌وه ماڵ، خۆی له‌ژووری خه‌وتن ده‌شارده‌وه، هه‌ندێك جار خۆی ده‌خسته ژێر لێفه و به نوستوو خۆی پیشان ده‌دا، ئه‌گه‌ر منیش له‌وێبام وه‌ده‌رێی ده‌نام و له‌ده‌رگا به‌هه‌ڕه‌شه‌وه ده‌یگوت "جارێكی تر بێیته‌وه ئێره چا‌وت ده‌ردێنم".
ئه‌و ڕۆژه‌ی كه نه‌مانتوانی ڕابكه‌ین ڕۆژێكی زۆر فێنك و خۆش بوو، هێشتا نیوه‌ڕۆ نه‌بوو بوو، كه‌ش و هه‌وایێكی زۆر هێمن و كپ بوو، ئێمه ساباتێكمان دروست كردبوو هه‌رسێمان له‌ژێریه‌وه دانیشتبووین، گه‌ڵای پان و بۆڕی تاریشكمان ڕاخستبوو و گۆرانیمان ده‌وت، شارێ دارێكی پانی خستبووه ژێر چه‌ناگه‌ی و بەدەستەکەی تریشی تیره دارێكی به داره پانه‌كه‌دا ده‌هێنا و به‌زمانیش مۆسیقاكه‌ی لێده‌دا، من و ئه‌نۆش له‌یه‌كترمان وه‌رده‌گرته‌وه، پێكه‌نینمان ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی ئاوه‌دان ده‌كرده‌وه. ئه‌م به‌یانیه یه‌كه‌مجار بوو باوكی ئه‌نۆ له‌دووره‌وه په‌یدا بوو، له‌گه‌ڵ به‌ده‌ركه‌وتنی ئه‌و مۆزیك بێ ده‌نگ بوو و سترانبێژه‌كان له ستریندا وه‌ستان. بینیم هه‌ر زوو دارێكی گرته ده‌ست و به‌ده‌ستی ڕاسته‌ی ڕای ده‌وه‌شاند و ده‌یگوت،" چما داكتان وه‌ها و وه‌ها لێناكه‌م، كێوه ده‌چن". له‌گه‌ڵ ده‌نگدانی ئه‌و، ئێمه‌ش بڵند بووین، ڕووداوه‌كان زۆر خێرابوون، ئێمه به‌رزبووینه‌وه ڕابكه‌ین و ئه‌ویش به‌ڕاكردنه‌وه به‌ره‌و پیری ئێمه ده‌هات، هه‌موو شته‌كان له جوڵه‌دابوون، ده‌نگی فڕۆكه و ده‌نگی بۆمبه‌كه تێكه‌ڵی یه‌ك بوون، نه‌مزانی چی ڕووی دا، هه‌موو شتێك تاریك بوو، هه‌ستم ده‌كرد كه داروبه‌رد به‌سه‌ر سه‌رمدا ده‌بارێت، كه چاوم كردنه‌وه هه‌موو شتێك زه‌رد و بۆر و دوكه‌ڵاوی بوون، بۆنی باروت كه‌لله‌ی گرتم، كه ده‌نگی فڕۆكه نه‌ما ویستم به‌رز بمه‌وه به‌ڵام هیچم نه‌ده‌بینی، بۆ كه‌مێكی تر خۆم مات كرد، گه‌ڵای ساباته‌كه به‌سه‌رمندا كه‌وتبوو، نه شارێ و نه ئه‌نۆم نه‌بینین. كه خۆڵ و دوكه‌ڵ نیشتنه‌وه بینیم باوكی ئه‌نۆ و شارێخان به‌ره‌و پیری من ده‌هاتن، باوكی ئه‌نۆم نه‌ناسیه‌وه، چامانه‌كه‌ی پڕی سه‌ر تۆز و خۆڵ بوو بوو، ویستم له‌به‌ری ڕابكه‌م، كه منی بینی په‌لاماری دام و باوه‌شی له‌منیش گرت، گوتی،" كه‌سی مامه‌ی ئۆخه‌ی شوكر ماوی؟"، پاشان ئه‌وانیشی له‌باوه‌ش گرتن، سه‌ری هه‌رسێمانی ماچ كرد، تۆزێك بێده‌نگ بوو، پاشان ڕووی تێكردین و گوتی،"ساباته‌كه‌شتان ڕووخاوه، ئه‌مجاره من نه‌مڕوخاندووه ها! به‌ڵام به‌ڵێنتان پێ ده‌ده‌م كه من چیدی لێتان نه‌ڕوخێنم، چی دی ڕاوتان نه‌نێم، چی دی جۆلانه‌كه‌تان لێ تێك نه‌ده‌م".
به‌خێر بێیت
ئه‌ی وێڵ و سه‌رگه‌ردانی ناو دێڕه ڕه‌نگ زه‌رده‌كانی دیرۆك
بۆ تازه دێیت
نه‌ت ده‌زانی
ئێره نیشتمانی هه‌سته جوانه‌كانه؟
پێڵاوه‌كه‌ت داكه‌نه و له‌حزوری یه‌كێك له هه‌سته‌كان
پێكێك
به‌خۆشی لێره ئاماده‌بوونت بنۆشه
له‌حزوری كچه به‌كه‌نیزه‌ك كراوه‌كانمان
لاوه شۆخ و شه‌نگه به‌زۆر ته‌جنید كراوه‌كانمان
له‌حزوری سوژده‌ی ئه‌نفال كراوه‌كانمان
پێڵاوه‌كه‌ت داكه‌نه
له‌حزوری ئه‌و "ڕۆندكه"، ئازاره بێكۆتاكانمان بهۆنه‌وه
ئێره‌ی من مه‌مله‌كه‌تی وشه له‌بیركراوه‌كانه
ئه‌و وشانه‌ی
فه‌رهه‌نگی چیا به‌رهه‌می هێناون
بیركه‌ره‌وه
بێی چیاكان شتێك نه‌بوو پێی بڵێن ئێمه
بێی چیاكان
باوه‌شێك نه‌بوو بمانگرێته خۆ
بێی چیاكان ئه‌دره‌سێك نه‌بوو له‌سه‌ر ئاڵاكه‌مانی بنوسین
بێی چیاكان بوونێك نه‌بوو پێی بڵێین
ها لێره‌ین، هه‌ر ماوین
به‌ڵام به كۆڵێك ڕۆندك و هاواره بێ كۆتاییه‌كان
به‌خێر بێیت
ئه‌ی گه‌ڕیده‌ی پڕ له‌هیوا
ئا لێره‌دا ترسه‌كانت بپێچه‌وه
شه‌وه و شه‌شه و ئه‌هریمه‌نه‌كان ڕاماڵه
له‌حزوری ئاهورادا
ته‌نها ئاگردانه‌كان ڕووناكی به‌خش و شكۆدارن
له‌حزوری پیره مه‌زنه‌كانی چیادا
متمانه به‌خۆبوونێكی
دووری نێو تۆنێڵه ئه‌نگوسته چاوه‌كان
بوونێك بۆ هه‌ناسه‌ه‌یه‌ك
ڕۆندكێكی ڕژاو بۆ ئاخێك
به‌رهه‌م دێنێته‌وه
لێره گیانه‌كا‌ن بۆ وشه‌كان ده‌گێڕینه‌وه
له‌عه‌رعه‌ر
هه‌ڵده‌ستینه‌وه و
ڕووناكی،
ته‌كان،
گه‌وره‌یی،
مانا،
بیرئانینه باشه‌كان،
له‌گوفتاره باشه‌كان ده‌ئاڵێنین و
سووربوون له‌سه‌ر گه‌یشتن به وڵاتی خۆر
ده‌كه‌ینه‌وه به زیكر و فیكری
حزور و بوون و ژیان و حه‌ز و خه‌ونه‌كانمان.
پاشانیش پێنوسه‌كه‌ت دانێ و
لێره
له‌حزوری ڕۆندكدا
فرمێسكێكی خۆت تۆمار بكه
له‌تاریكی بۆ ڕوناكی
كریشنامورتی
گوێ بگره
ژیان یه‌كه
نه سه‌ره‌تا و نه كۆتایی به‌دواوه‌یه
سه‌رچاوه‌كه و سویلاوه‌كه‌ش له‌دڵی تۆدا نیشته‌جێن
تۆ حاسێ بووی
له تاریكی زه‌حمه‌تێكی زۆر فراواندا
ژیان نه مه‌زهه‌ب و نه بیروباوه‌ڕی هه‌یه
نه هیچ ئوممه‌تێك خاوه‌نیه‌تی و نه هیچ په‌رستگایه‌كیش سنووری بۆ داده‌نێت
نه له‌دایك بوون و نه مردنیش ده‌یبه‌ستێته‌وه
نه نێره و نه مێیه
ده‌توانیت په‌نگ به ئاو بده‌ی له به‌رگێكدا
یاخود با له پانایی ده‌ستتدا گل بده‌یته‌وه
هاوڕێ وه‌ڵام بده‌ره‌وه
له جۆگه‌له‌ی ژیان بخۆوه
وه‌ره
من ڕێگاكه‌ت پیشان ده‌ده‌م
پاڵتۆی ژیان هه‌موو شتێك له‌خۆیه‌وه ده‌ئاڵێنێت